لەخۆپیشاندانەكانی ڕۆهەڵاتی كوردستاندا، 42 خۆپیشاندەر كوژراون

17/11/2019 - 13:43 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


خۆپیشاندان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان دژی بەرزی نرخی بەنزین بەردەوامەو ڕێكخراوی هەنگاویش بڵاویكردەوە كە 42 كەس كوژراون و نزیكەی 100 كەسیش برینداربوونە.



ڕێكخراوی هەنگاو بڵاویكردەوە لە یەكەم ڕۆژی خۆپێشاندانەكانی شارەكانی كوردستان كە دژ بە گرانبوونی نرخی بەنزین هاتوونەتە سەر شەقام، لانیكەم ١٦٣ كەس بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی ئێران كوژران و بریندار بوون.

 

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆماركراو لە ناوەندی ئاماری هەنگاو لانیكەم ١٦٣ هاووڵاتی لە شارەكانی جوانڕۆ، سنە ، مەریوان و كرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی ئێران بوونەتە قوربانی كە ٢١ كەسیان گیانیان لەدەست داوە.

 

هەروەها لە شاری جوانڕۆ لانیكەم ١٤ خۆپێشاندەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی ئێران كوژران و ٥٢ كەسی دیكە بریندار كراون.

 

 

لە شاری مەریوان شەش خۆپیشاندەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەكدارەكان كوژراون ٥٠ هاووڵاتیی دیكە كە سێ كەسیان منداڵن، بریندار كراون و هەروەها لە شاری سنە لاوێكی تەمەن ١٦ ساڵ كوژراوە و ٢٥ كەسی دیكە بریندارن و لە شاری كرماشانیش ١٥ هاووڵاتی بە تەقەی هێزە ئەمنییەكان بریندار كراون.

 

لە ڕۆژانی هەینی و شەممە خەڵكی شارەكانی ئێران بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە ١٠٠٠ دینارەوە بۆ ٣٠٠٠ هەزار دینار هاتوونەتە سەر شەقام و لە كوردستانیش خەڵكی ١٤ شار ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.