"حكومەت وەك قەزا لەبودجەی پەرەپێدان مامەڵەی لەگەڵ هەڵەبجە كردووە"

17/11/2019 - 15:00 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت: دیاریكردنی ڕێژەی لەسەدا دوو لە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان لەسەر بنەمای كۆن بۆ پارێزگای هەڵەبجە دانراوە كە ئەو كاتەی هەڵەبجە قەزا بووە.

 

كاوە شێخ عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە كوردیوی رایگەیاند: رێژەی سەدا دوو لە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان لەسەر بنەمای كۆن بۆ پارێزگای هەڵەبجە دانراوە كە ئەو كاتەی هەڵەبجە قەزا بووە و سەربە پارێزگای سلێمانی بووە رێژەی 2%ی بودجەی پەرەپێدانی وەرگرتووە، كاتێك كە هەڵەبجە قەزاش بووە زۆربەی ساڵەكان لە 2% كەمتری بۆ ماوەتەوە و ئەو ڕێژەیەی كە هەیبووە.

 

ئەوەشی خستەڕوو: بۆ پرسی بودجەی پارێزگای هەڵەبجە و مانەوەی بودجەی پرۆژەكان و زیادەكەی لەگەڵ جێگری سەرۆكی حكومەت چەند جارێك باسیان كردووە و بەیاداشت لە یەكێك لە خاڵەكان دا لە سەردانیدا بۆ هەڵەبجە پێیان داوە و لەگەڵ وەزارەتی پلاندانانیش باسكراوە و ساڵی 2017 ئەنجومەنی وەزیران بە بڕیاری ژمارە 104 لە بڕگەی دووهەم بڕیاری جیاكردنەوەی بودجەی هەڵەبجە ی دا لە پارێزگای سلێمانی بەڵام ئەو بڕیارانە تائێستاش نەچونەتە بواری جێبەجێكردن و جارێكی تر لەم سەردانەی رۆژی 11/11/2019 لەگەڵ بەڕێز وەزیری پلاندانان نوسراوی جیاكردنەوەی بودجەی پارێزگای هەڵەبجە لە پارێزگای سلێمانی پێشكەش كرایەوە و پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 104.

 

ئاماژەی بەوەشكرد: هەڵەبجە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە ڕەچاوكردن هەیە لە بڕیارەكان دا ئو پێویست بەدەر بكرێت لە هەندێ رێنمایی و بڕیار و بودجە نابێت بەپێی ژمارەی دانیشتووان بێت و بودجەی تایبەتی پێویستە بەپێی مادەی هەشت یاسای ژمارە 1ی ساڵی 2015لە دابینكردنی میلاك پێویستی بە دامەزراندن هەیە بۆ دروستكردنی فەرمانگەكان و بەدەر بێت لە ڕاگرتنی فەرمانی دامەزراندن. كە %50 ی نەكراوەتەوە و ئەو لە %50 ی تری كەمتر لە نیوە فەرمانبەری هەیە.

 

ووتیشی: لە حكومەتی عێراق ڕێكارە ئیداری و یاساییەكانی تەواو بكرێت ئەویش لە دانوستان لەگەڵ بەغداد حكومەتی هەرێم بیكاتە یەكێك لە خەمەكانی و مەرجەكانی كە چەندین جار ئەم بابەتەمان گەیاندووە تە لایەنە پەیوەندیدارەكانو بگرە سەرجەم كێشەكانمان گەیاندومانەتە سەرۆكایەتی كۆمار پێشوو و ئێستاش.