سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌ سه‌ركڕینی ڤێلاكه‌ی له‌ ئه‌مریكا هاته‌ ده‌نگ

17/11/2019 - 15:12 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

دوای ئه‌وه‌ی سایتێكی ئه‌مریكی بڵاوی كرده‌ كه‌ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڤێلایه‌كی كریوه‌ له‌ ئه‌مریكا نوسینگه‌ی سه‌رۆكى حكومه‌ت هه‌وڵه‌كه‌ ره‌ت ده‌كاته‌وه‌ و راگه‌یه‌نراوێك بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا نوسنگه‌ی نوسینگەی سه‌رۆكى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت ئەو هەواڵەی باس لە کڕینی ڤێلا لە ئەمریکا دەکەن لەلایەن سەرۆکی حکومەتەوە چەواشەکارییە و هەواڵەکە ناڕاستە.

هه‌ر له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌نراوه‌ كه‌ رێکاری یاساییش بەرامبەر بەو چەواشەكارییانە دەگرینەبەر.


دەقی ڕوونکردنەوەکە:

ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

لەم چەند ڕۆژەی دواییدا، هەواڵێکی ناڕاست لە سایتێکی ئەمەریکی بڵاوکرابوویەوە و بە شێوەیەکی ناڕەوا، ناوی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بابەتی کڕینی ڤیلایێکەوە لکێندرابوو. بەداخەوە هەندێ سایت و میدیای ناوخۆش بە شێوەیەکی چەواشەکارانە پەرەیان بەو هەواڵە ناڕاستە داوە، ئێمە لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەت، سەر لەبەری ئەو هەواڵە ڕەت دەکەینەوە و ، رێکاری یاساییش بەرامبەر بەو چەواشەكارییانە دەگرینەبەر.

نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان