پێشبینی كه‌ش وهه‌وا .. ئه‌م شه‌وپۆلی سه‌رمایه‌ تاكۆتایی ئه‌م هه‌فته‌ ده‌بێت

17/11/2019 - 17:15 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ده‌زگای كه‌شناسی كوردستان پێشبینی كه‌ش و هه‌وای هه‌فته‌ی داهاتووی بڵاو كرده‌وه‌ پێشبینی ده‌كه‌ن ئه‌م شەپۆلی سەرما ناوچەکانی هەرێمی گرتۆتوه‌ تا رۆژی پێنچ شه‌ممه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

پێشبینی:

سبەینێ دووشەمە ١٨/١١/٢٠١٩ شەپۆلە بەفر بارینەکەی ئێران بە لاوازی ناوچەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان تا نزیک ناوچە سنوریەکان دەگرێتەوە پلەکانی گەرما زیاتر روو لەنزمبوونەوە دەکەن لەگەڵ بەردەوامی چالاکی بەھێزی خێرای با و وشکە سەرما لە ناوچەجیا جیاکانی ھەرێمی کوردستان بەتایبەت ناوچە شاخاوییەکان .

ئەم کەشە ناسەقامگیرە تا رۆژی چوارشەمە ٢٠/١١/٢٠١٩ بەردەوامی دەبێت لەرۆژی پێنجشەمەوە ٢١/١١/٢٠١٩ کەش سەقامگیر و ئاسایی دەبێتەوە و پلەکانی گەرما بەرێژەیەکی کەم روو لەبەرزبوونەوە دەکاتەوە .