بانكێك پێشینەیەك بۆ فەرمانبەران دابین دەكات

18/11/2019 - 09:52 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

لە بانکێکی حکوومییەوە، بەشێکی دیکەی پێشینەی فەرمانبەرانی دەوڵەت کە لە نێوان ٥ تاوەکوو ٢٥ ملیۆن دینارە، لە ڕێگەی ماستەر کاردەوە خەرج دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ی ١١ی ٢٠١٩، بانکی ڕافیدەین لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە، خەرجکردنی وەجبەیەکی دیکەی پێشینەی فەرمانبەرانی حکوومەتی عێراق کە دەوروبەری ٤ هەزار فەرمانبەر لێی سوودمەند دەبن، خەرج کراوە.

ڕوونیشی کردەوە کە ئەو فەرمانبەرانە پێشتر ژمارە حیسابی بانک بۆ مووچەکانیان کراوەتەوە و ماستەر کاردیان پێ دراوە.

حکوومەتی عێراق ساڵانە بڕە پارەیەکی زۆر وەک پێشینە بە فەرمانبەرانی کەرتی گشتی دەدات و دواتریش بە قیستی درێژخایەن لێیان وەردەگرێتەوە.