دوای ئه‌وه‌ی سایتێكی ئه‌مریكی بڵاوی كرده كه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڤێلایه‌كی كریوه له ئه‌مریكا دواتر نوسینگه‌ی سه‌رۆكى حكومه‌ت هه‌واڵه‌كه ره‌ت كرده‌وه ، سه‌رۆكایه‌تى داواكارى گشتى روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه.
له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا سه‌رۆكایه‌تى داواكارى گشتى ڕایگه‌یاندووه: ڕێكارى یاسایى به‌رامبه‌ر ژماره‌یه‌ك ماڵپه‌ڕ و رۆژنامه ده‌گرنه‌به‌ر كه هه‌واڵى ناڕاستیان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه, وه‌كو سه‌رۆكایه‌تى داواكارى گشتى هه‌رێمى كوردستان هیچ به‌دواداچونێكیان بۆ كڕینى ڤێلا له‌لایه‌ن سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه نه‌كردووه و هیچ سكاڵا و داواكارى له‌و شێوه‌یه‌شیان پێنه‌گه‌یشتووه و ئه‌و هه‌واڵانه ناڕاستن.