قوباد تاڵەبانی بەم شێوەیە لێپرسینەوە لە بەرپرسێكی پارتی دەكات

19/11/2019 - 10:15 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێم ئاشكرایدەكات كە چۆن كاردەكات بۆ لێپرسینەوە لە بەرپرسێكی پارتی لە حكومەت كە كەمتەرخەم یاخود گەندەڵ بێت.


قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لەمیانەی بەشداریكردنی لە پانێلێكی "دیداری ئاشتی و ئاسایش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست" لە دهۆك، ئاشكرایكرد، كاتێك بەرپرسێكی یەكێتی لە حكومەت كەمتەرخەم دەبێت، راستەوخۆ خۆی رووبەرووی دەبێتەوە و داوای لێدەكات خۆی چاك بكات، یان لە پۆستەكەی دوری دەخاتەوە، بەڵام كاتێك بەرپرسێكی پارتی كەمتەرخەم دەبێت، داوا لە مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەت دەكات ئاگاداری ئەو بەرپرسە بكاتەوە.


بەوتەی تاڵەبانی، ئەمە رێگایەكی باشە لەهەرێمی كوردستان، لەكاتێكدا لە بەغداد ئەو رێگایە ناگیرێتە بەر.


هەر لەو دیدارەدا قوباد تاڵەبانی، وتی، ئەگەر بەباشی خزمەتی خەڵكەكەت نەكەی، رووبەرووی ناڕەزایی و نیگەرانی خەڵك دەبیتەوە ونائارامی بڵاودەبێتەوە.