تائێستا 45 هاوڵاتی كورد لە خۆپیشاندانەكانی ئێران گیانیان لەدەستداوە

19/11/2019 - 14:11 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی



رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: لە سەرەتای خۆپیشاندانەكانی ئێرانەوە تا ئێستا 45 هاوڵاتی كورد له شەش شاری ‌ناوچە كوردییەكان گیانیان لە دەستداوە و 500 كەسیش برینداربوون.

 

رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، ڕایگەیاند: بەگوێرەی ئەو داتایانەش قوربانییەكان لە شەش شاری رۆژهەڵاتی كوردستانن كە بەم جۆرە دابەش دەبن:

 

جوانڕۆ: 15 هاوڵاتی – مەریوان: هەشت هاوڵاتی– كرماشان: 15 هاوڵاتی – بۆكان پێنج هاوڵاتی– سەقز: یەك هاوڵاتی – سنە: یەك هاوڵاتی.

جگە لە شەهید و بریندار، بەگوێرەی زانیارییەكانی هەنگاو تائێستا زیاتر لە 300 هاوڵاتی كورد لەو ناوچەنە دەستگیر كراون.

 

جێگەی ئاماژەبۆكردنە ڕۆژی 15-11-2019، خۆپیشاندان لە بەشێك لە شاروشارۆچكەكانی ئێران بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی بەنزینەوە دروست بوەو تائێستاش بەردەوامە.