دارایی داوای نادرنی زانیاری ورد لەسەر گرێبەستەکان دەکات

19/11/2019 - 16:46 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم بڕیاری دامه‌زراندنی یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگاكانی په‌سه‌ندكرد ،هه‌روه‌ها گشتاندنێكی سەبارەت بە فەرمانبەرانی گرێبەست دەركرد.

ئه‌مڕۆ، سێشەممە 19ی تشرینی دووه‌می 2019، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم بڕیاری دامه‌زراندنی یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگاكانی په‌سه‌ندكرد و داوای له‌ وه‌زاره‌ته‌كانیش ده‌كات زانیاری ورد له‌باره‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ستییان بۆ بنێرن، له‌باره‌ی دۆسیه‌ی مامۆستایانی گرێبه‌ستیش، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت: "له‌م چه‌ند رۆژه‌دا، بڕیاری به‌ هه‌میشه‌ییكردنی مامۆستایانی گرێبه‌ست له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ ده‌رده‌چێت".

بەپێی گشتاندنێكی وەزارەتی دارایی كە ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 19/11/2019 دەرچووە و ئاڕاستەی گشت فەرمانگە و وەزارەتەکان كراوە، داوا كراوە لە ماوەی 3 ڕۆژدا زانیارییەكانی تایبەت بە فەرمانبەرانی گرێبەست بۆیان ڕەوانە بكرێت.

وه‌زاره‌تى دارایی وردەکاریی زیاتری نەناردووە و تەنیا داوای زانیاری کردووه.

ئەمەش لە کاتێکدایە ئەنجومەنی وەزیرانى هه‌رێمى كوردستان لێژنەیەکی پێک هێناوە بۆ بەدواداچوون لەسەر پرسی فەرمانبەرانی گرێبەست کە ژمارەیان زیاتر لە 25 هەزار کەسە.

ئەلبوومی وێنەکان