44 كه‌س له‌شاری سۆران ده‌ستگیركران

20/11/2019 - 09:30 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

دوێنێ سێ شەممە ۱۹ی تشرینی دووەمی ۲۰۱۹ لەهەولێر، بنكەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی سۆران لەڕاگەیەنراوێكدا ڕایدەگەیەنێت، ٤٤ كەسیان بە تۆمەتی ئاڵودەبوون و بازرگانی كردن بە ماددەی هۆشبەرەكان دەستگیر كردوون.

بنكەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی سۆران، لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە تێیدا ئاماژە بەوەكراوە، كە لە ڕیكەوتی ٤ی ئەیلولی ۲۰۱۹ تاوەكو ۱۹ی تشرینی یەكەمی ۲۰۱۹ توانیویانە ٤٤ كەس دەستگیر بكەن.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو كەسانەی دەستگیركراون، بە تۆمەتی ئاڵودەبوون و بازرگانی كردن بە ماددەی هۆشبەرەكان بووە و لە سنوری شارۆچكەی سۆران دەستگیركراون، سەرجەمیان ڕەوانەی دادگای لێكۆڵینەوە كراون.