روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران

20/11/2019 - 12:30 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌ولێری بانكی فیدڕاڵ رایده‌گه‌یه‌نێت: تاوه‌كو ئێستا وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ره‌زامه‌ندی نه‌داوه‌ له‌سه‌ر خه‌رجكردنی 317 ملیاره‌كه‌ی به‌غدا بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.

عابد مزووری، به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌ولێری بانكی فیدڕاڵی عێراق( ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 20ی تشرینی دووه‌می 2019)

له‌سه‌رچاوه‌یه‌ك ڕاگه‌یاندووه‌ : بڕی 317 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا گه‌یشتۆته‌ لقی هه‌ولێری بانكی فیدڕاڵ، به‌ڵام تاكو ئێستا وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ره‌زامه‌ندی نه‌داوه‌ له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی پاره‌كه‌ بۆ سه‌ر ئه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم.

وتیشی "چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ین هه‌ركاتێك وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی پاره‌كه‌ بۆ سه‌ر ئه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم دا، ئێمه‌ش رێككاری یاسای خۆمان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین".