فرۆشتنی جۆره‌ زه‌ویه‌ك قه‌ده‌غه‌كرا

20/11/2019 - 12:49 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

وەزارەتی شارەوانی و گەشتو گوزاری حکومەتی هەرێم فرۆشتن و مامەڵە پێوەکردنی زەوی ڕوکنی قەدەغەکرد.

بەپێی نوێترین نوسراوی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ،بڕیاردراوه‌ بە قەدەغەکردنی فرۆشتنی زەویە ڕوکنەکانی شارەوانی تا کاتێک کە ڕێنمایی نوێ لەبارەی مامەڵە کردن بەو زەویانەوە دەردەچێت.

بڕیارەکە لە ١٠ی تشرینی دووەمدا دەرچووە، وه‌ فرۆشتنی زەویە ڕوکنەکانی موڵکی شارەوانی قەدەغەیە تا دەرچونی ڕێنمایی نوێ.