بەرێوەبەرایەتیەك لە سلێمانی بۆپەسەندكردنی بەڵگەنامە دەكرێتەوە

20/11/2019 - 13:51 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


كوردیوـ سلێمانی


بەرێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند بریاردراوە كە نوسینگەیەك لە شاری سلێمانی دەكرێتەوە بەمەبەستی پەسەند كردنی بەڵگە نامەكان كە پێشتر ئەمە لە هەرێم نەبوو.

سالارعەبدوڵا بەرێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند ئەمرۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رالیگەیاند" لەمەو دوا هاولاتیانی كوردستان پیویست ناكات بۆ پەسەند كردنی بەلگەنامەكانیان بۆدەرەوەی وڵات سەردانی بەغداد بكەن بەلكو لە شاری سلیمانی نوسینگەی تصدیق دەكرێتەوە"
وتیشی" ئەو نوسینگەیە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی عێراقەوە سەرپەرشتی دەكریت ئەوان ستافی خۆیان لەنوسینگەكە دادەنێنن "


راشیگەیاند" ئەو هاولاتیانەی كە پێویستیان بەوە هەیە مامەڵەكانیان پەسەند بكرێت لەوەزارەتی دەرەوەی عێراق ئیچتر پیویست ناكات سەردانی بەغداد بكەن و هاوڵاتیانی كەركوك و موصڵ و سەلاح الدین و هەولێرو دهۆك دەتوانن سەردانی نوسینگەكە بكەن"


ئاماژەی بەوەشدا" لە گردی سەرچنار باڵەخانەیەك بۆئەو مەبەستە ئامادە كراوە و چاوەرێ دەكەین لەم یەك دوو هەفتەیەكدا بەتەواوەتی نوسینگەكە دەست بەكاربێت"