وتەبێژی حكومەت لەسەر موچە پەیامێك ئاڕاستەی موچەخۆران دەكات

20/11/2019 - 14:10 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 


وتەبێژی حكوومەت هەرێمی كوردستان لەبارەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دڵنیایی دەداتە موچەخۆران و ڕایدەگەیەنێت: حكوومەت پابەندە بە دابەشكردنی موچەوە.



جوتیار عادل وتەبێژی حكوومەت هەرێمی كوردستان بە میدیای نزیك لە پارتی ڕاگەیاند: مووچە بەبێ كێشە لە كاتی خۆیدا دابەش دەكرێت و حكوومەت پابەندە بەوەوە .

 

لەبارەی پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغداش، وتەبێژی حكوومەت ووتی: گفتوكۆكان لە كەشێكی ئەرێنیدا بەڕێوەدەچین و پێمان وایە لە داهاتوویەكی نزیكدا دەگەینە رێككەوتنێكی دادپەروەرانە. هەردوولا نیازی باشیان بۆ رێككەوتن هەیە .