گەرمیان...لەڕوداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانی لەدەست دا

20/11/2019 - 14:24 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت لەناوشاری كەلار، لەنزیك كتێبخانەی گشتی كەلار بەهۆی ڕوداوێكی هاتوچۆوە كەسێك گیانی لەدەستدا.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەناوشاری كەلار نزیك كتێخانەی گشتی كەلار بەهۆی پێكدادانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری شوفرلێت ئۆپتراو پاسكیلێك ، پاسكیل سوارەكە گیانی لەدەست دا

ئەوكەسەی گیانی لەدەست داوە لەدایك بوی( 1975)ەو، دانیشتوی گەڕەكی سەركەوتنی قەزای كەلارە.

لەئێستا لێكۆڵینەوە لەڕوداوەكە دەستی پێكردوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بەند كراوە بەپێی مادەی 24 هاتوچۆ.