هەولێر... لەلایەن هێزێكی سیاسیەوە زەوییەكانیان داگیركراوە، گردبونەوە بەڕێوەچوو

20/11/2019 - 14:34 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

ئەمڕۆ چوار شەممە دانیشتوانی شاوەیس لە هەولێر دژی داگیركردنی زەوییەكانیان گردبونەوەو داوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی ئەمنی دەكەن.

 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە 20-11-2019، بەشێك لە دانیشتوانی شاوەیس لە هەولێر گردبونەوەو ڕایانگەیاند: لەئێستادا لایەنێكی سیاسی دەسەڵاتداری هەولێر دەیەوێت زەویەكانمان بكات بە پرۆژەو هیچ گفتوگۆیەك لەگەڵ ئێمە نەكراوە و قەرەبونەكراوینەتەوە.

 

ئەوەشیان خستەڕوو: بڕیاربوو لەو زەویەدا بنكەی تەندروستی دروست بكرێت، بەڵام لەئێستا دەركەوتوە لەسەر ئەو زەویە یەكەی نیشتەجێ بونی لەسەر دروستكراوەو وە بەشێكی دیكەی ززەویەكە بۆ كاروباری بازرگانی بەكارهێنراوە.

 

ئەو هاوڵاتیانە لەئێستادا داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن بێنەسەر خەت و بەزووترین كات كێشەكەیان بۆ چارەسەر بكەن، بەپێچەوانەوە ڕێگەی دیكە دەگرنەبەر.