هۆكاری نەناردنی پارەكەی بەغداد بۆهەرێم ئاشكرا بوو

20/11/2019 - 14:55 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

هەرچەندە وابڵاوكرایەوە حكومەتی عێراق پارەی فەرمانبەرانی هەرێمی رەوانە كردوە بەلام ئەمرۆ دابەشكردنی موچە كێشەی تێ كەوتوو تەنها یەك وەزارەت موچەی وەرگرت.


رۆژنامەنوس شوان بەرزنجی رایدەگەیەنێت "دوای بەدواداچوونێكی بەردەوام،ئەمڕۆ پەیوەندیم بە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و بەڕێوەبەری گشتی لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق كرد، دەركەوت فەرمانی خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان نەنێردراوە."

ئەو رۆژنامەنوسە ئاماژەش بەوە دەكات"سەبارەت بە هۆكاری نەناردنی فەرمانەكە ئەوەیان بۆ ئاشكراكردم لە بەغداش مووچەی فەرمانبەرانی عێراق وەكو پێویست دابەش نەكراوە و تەمویل نەبووە."


شوان بەرزنجی راشیگەیاندوە"بەڕێوەبەری گشتی لقی هەولێری بانكی ناوەندی ئەوەی دووپاتكردەوە پارە نەخراوەتە سەر حیسابی وەزارەتی دارایی عێراق،بۆیە ئەوانیش فەرمانی خەرجكرنیان نەناردووە،پێناچی سبەش بنێردرێ،بەڵكو دەكەوێتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو."

لەكۆتایدا شوان بەرزنجی ئەوەشی خستوەتە روو ئەوەی گرنگە و جێگەی دڵخۆشیە هیچ كێشەیەكی سیاسی نیە تا ڕێگر بێ لە ناردنی فەرمانی خەرجكردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان لە لایەن بەغداوە.