پشوەكانی نیوەی ساڵ كەمكرانەوە

21/11/2019 - 08:46 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا پشوی نیوەی ساڵ، بۆ خوێندنی ئەمساڵ کەمبکاتەوە.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد و بڕیاریدا پشووی نیوه‌ی ساڵ كه‌مبكرێته‌وه‌ و داواشی له‌ ئیداره‌ی خوێندنگه‌كان كرد وانه‌ی زیاده‌ بخوێنن بۆ ته‌واوكردنی پڕۆگرامی خوێندن له‌ ماوه‌ی بڕیار لێدراو و دیاریكراوی خۆیدا.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق بڕیاریشی داوه‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی یه‌كه‌می ئه‌مساڵی خوێندن به‌پێی رێنماییه‌ پشتپێبه‌ستراوه‌كان ئه‌نجام بدرێت.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ داوایكردوه‌ 32 كاتژمێر وانه‌ له‌ هه‌فته‌یه‌كدا بخوێندرێت جگه‌له‌ رۆژانی پشوو، رێنماییشی ده‌ركردوه‌ كه‌ نابێت كاتژمێری هه‌فتانه‌ی خوێندن له‌ 30 كاتژمێر كه‌متر بێت.
ئەمەش لە کاتێکدا دێت بە هۆی خۆپیشاندانەکانەوە لە بەشێک لە خوێندنگەکانی عێراق دەوام ڕاگیرا.