دابەشكردنی موچەی پێنج مانگ ڕاگەیەندرا

21/11/2019 - 08:53 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە نوسراوێكی فەرمی وەڵامی سۆران عومەری پەرلەمانتار دەداتەوە و تیایدا ڕایدەگەیەنێت، مووچەی پێنج مانگی وانەبێژانی پەروەدەی شەقلاوە خەرج دەکرێ.

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت "پاش بەدواداچون بۆ موچەی وەرنەگیراوی ٥ مانگی وانەبێژی ساڵی ٢٠١٧ و ٢٠١٨ی سنوری پەروەردەی شەقلاوە، پارەکەیان بۆ سەرف دەکرێ کە ٧٧٧ ملیۆن دینارە".
وەزیری پەروەردە، ئالان حەمە سەعید بە نوسراوێک ڕوونیکردووەتەوە کە دابەشنەکردنی مووچەی ئەو مامۆستایانە بۆ کەمتەرخەمی پەروەردەکەیان دەگەڕێتەوە.
هەر لە نوسراوەكەی وەزیری پەروەردەدا هاتووە ، دوای بەدواداچونمان لە وەزارەتی دارایی و ئابوری لە قۆناغی اژووی بەڕێز وەزیری داراییە وەبەزوترین كات خەرج دەكرێت.