نرخی مریشك زۆر زیاتر دابه‌زی گه‌یشته‌ ئه‌م نرخه‌

21/11/2019 - 09:14 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

نرخی مریشک لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و وتەبێژی کێڵگە پەلەوەریەکانی سلێمانیش ڕایگەیاند، بەهۆی بێ پلانی حکومەتەوەیە.

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 21-11-2019 له‌ هه‌ندێ شوێنی فرۆشتنی مریشكی زیندوو له‌شاری هه‌ولێر هاته‌ هه‌رزانترین نرخ به‌جۆرێك نرخی یه‌ك كیلۆ  به‌ 1500 دیناره‌ .

ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر نرخی مریشک ئێستا دابەزیوە بۆ ١٦٠٠ دینار و له‌مباره‌شه‌وه‌ نازم عەبدوڵا وتەبێژی کێڵگە پەلەوەریەکانی سلێمانی ڕایگەیاند: هۆکاری دابەزینی نرخەکەشی بەهۆی بێپلانی حکومەتەوەیە چونکە بەرهەمێکی زۆری ناوخۆیی هەیە و هیچ گرنگی پێنادرێت و ئاوڕی لێنادرێتەوە.

ئاماژەی بەوەکردبوو: بەرهەمی ناوخۆی مریشک لە سەدا سەد زیادەی هەیە لە پێداویستی بەڵام حکومەت ڕێگری لە هاوردەکردنی مریشکی بەستوو ناکات لەکاتێکدا ئەو مریشکە بەستوانە شیاو نین بۆ خواردن.