فەرمانبەرانی گرێبەستی سەرجەم وەزارەتەكان دەكرێنە هەمیشەیی

21/11/2019 - 09:26 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: لەئێستادا حكومەتی هەرێم بەدواداچون بۆ پرسی دامەزراندن دەكات و ئەمڕۆ بەدواداچونەكانی دەگاتە ئەنجام.

 

د.شێركۆ جەودەت سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان تایبەت بە كوردیوی ڕاگەیاند: بەپێی بەدواداچون و ئەو زانیاریانەی كە دەستم كەوتوون، لەماوەی ڕابردوودا حكومەتی هەرێم بە نوسراوی فەرمی داوای لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكومەت كردووە تاوەكو زانیاری لەسەر ژمارەی فەرمانبەرانی گرێبەست دیاری بكەن و سەرژمێری لەسەر بكرێت.

 

هەروەها ووتیشی: ئەو بەدواداچونەی بۆ ئەو پرسە كراوە ئەمڕۆ پێنج شەممە 21-11-2019، كاتژمێر 11 كۆتای دێت و پێدەچێت لە قۆناغی دواتردا حكومەت ئەو پرسە بكات بەفەرمی و كاری لەسەر بكات.