رێگای سەرەكی نێوان هەولێرو ئه‌م شاره‌ كرایەوە

21/11/2019 - 09:50 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ئەمرۆ پێنجشەممە  21-11-2019 بەشێوەیەكی فەرمی رێگای نێوان هەولێر – موسڵ كرایەوە دوای ئەوەی ئیدارەی هەردوو پارێزگا كارەكانیان تەواوكرد.

مەنسور مەرعید پارێزگاری نەینەوا لەلێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی (ئەلسەباح) رایگەیاند : " هەردوو بەرێوەبەرایەتی رێگا و بانی پارێزگاكانی هەولێر و موسڵ كارەكانیان تەواوكرد و رێگای سەرەكی نێوان ئەم دوو شارە كرایەوە".

وتیشی : " پێشتر بەهۆی هێرشەكانی داعش بۆ سەر موسڵ و ناوچەكانی دەوروبەر ئەم رێگایە پەك خرا ، ئەمرۆش رێگاكە كرایەوە"