لەسەر مافی كرێكارو كارمەندان و موچەخۆران، هۆشداری دەدرێت

21/11/2019 - 10:02 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 


ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی ئەوەی هەلی كار و دامەزراندن زۆر كەمە ، خاوەن كار و كۆمپانیاكان ئەوەیان قۆستۆتەوە و نابێت مافەكانی كارمەندو كرێكار بخورێت و پێویستە سەرجەم مافەكانیان دابین بكرێت.

 


خەدیجە عبدالجبار ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە كوردیوی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی هەلی كار و دامەزراندن زۆر كەمە ، خاوەن كار و كۆمپانیاكان ئەوەیان قۆستۆتەوە بەوەی زۆرترین كار بە كرێكار و چاودیر و ئەندازیار و كارمەندانی شوینە بازرگانیەكان دەكرێت لە بەرامبەر كەمترین ماف و بەبێ ئەژماركردنی كاری سەرەڕایی كە بە پیێی یاسای كاری عێراقی كاركردن ڕۆژانە تەنها (٨) كاتژمێرە , لەوە زیاتر بێت پێویستە بۆیان قەرەبوو بكرێتەوە.

 

لەسەر ئەو پرسە ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەدواداچوونێكی ئەنجامداوەو لەسەر مافی كریكاران و ئەندازیار و كارمەندان لە كەرتی تایبەت و ڕادەی پابەندبوون بە یاسای كاری عێراقی یاداشتێكی ئاڕاستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كرد.

 


دەقی یاداشتەكە:

بەڕێز : سەرۆكایەتی ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی
بابەت : یاسای كار

ئەوەی تیێبینی دەكرێت لەئێستادا بەهۆی ئەوەی هەلی كار و دامەزراندن زۆر كەمە ، خاوەن كار و كۆمپانیاكان ئەمەیان ئیستیغلال كرووە بەوەی زۆرترین كار بە كرێكار و چاودیر و ئەندازیار و كارمەندانی شوینە بازرگانیەكان دەكرێت لە بەرامبەر كەمترین ماف و بەبێ ئەژماركردنی كاری سەرەڕایی كە بە پیێی یاسای كاری عێراقی كاركردن ڕۆژانە تەنها (٨) كاتژمێرە , لەوە زیاتر بێت پێویستە بۆیان قەرەبوو بكرێتەوە ، سەرەرڕای هەموو ئەو مافانەی تر كە لە یاساكەدا دیاریكراوە لە زۆر شوێن مافیان زەوت دەكرێت . بۆ ئەم مەبەستە داوا لە بەڕڕێزتان ئەكەم لە كۆبوونەوەیەكی ئاسایی ئەنجومەندا میوانداری هەریەك لە بەڕێزان (ب.گ. كار و كاروباری كۆمەڵایەتی سلێمانی و قائیمقامی قەزای ناوەندی سلێمانی و بەڕڕێوەبەری كار و بەشی یاسایی قائمقامیەت ) بكرێت بۆ پێشكەشكردنی ڕاپۆرتی پیێشیێلكاریەكان و گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی و ئیداری تۆكمەتر بۆ چاودێریكردنی زیاتری ئەم بابەتە لە لایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە , بە مەبەستی دەستەبەركردنی ماف و سەلامەتی كریكاران وئەندازیاران و ڕووپێوكاران وكارمەندانی هونەری و بازرگانی وچاودیێرەكان لەسەرجەم سێكتەرەكانی كاركردن ...
لە گەڵ ڕێزدا........