فرۆشتنی زەوی ڕوكنی شارەكانی هەرێم ڕاگیرا

21/11/2019 - 10:19 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 


وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم بە نوسراوێك ئاگاداری كۆی شارەوانییەكانی سەر بە پارێزگاكانی هەرێمی كردووە كە فرۆشتنی زەوی ڕوكنی موڵكی شارەوانییەكان ڕابگرن.

 

بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی شارەوانی تێیدا هاتووە دوابەدوای نوسراوەكانمان بە ژمارە (٦٥٥٦ لە ١٧ی ٨ی ٢٠١٨ ) وە (٦٢ لە ١٥ی ٧ی٢٠١٥) كاری پێویست ئەنجام بدەن بۆ ڕاگرتنی فرۆشتنی زەوی ڕوكن و موڵكی شارەوانی لەكاتی ئێستادا تا ئەوكاتەی ڕێنمایی تایبەت بە فرۆشتنی موڵكی شارەوانی دەردەچێت و ئاگادارتان دەكەینەوە لە دواتر .

 


نوسراوەكە ئاڕاستەی بەڕێوەیەتی گشتی شارەوانییەكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و گەرمیان و هەڵەبجە و ڕاپەڕین و سۆران كراوە.