شاندێكی هەرێم لەسەر بودجە سەردانی بەغدا دەكات

21/11/2019 - 10:33 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 


ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: هەفتەی داهاتوو شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی پشكی هەرێمی كوردستان لە پرۆژەیاسای بودجەی 2020ی عێراق سەردانی بەغدا دەكات.



شێروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە میدیای نزیك لە پارتی ڕاگەیاند: هەفتەی داهاتوو شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی پرۆژەیاسای بودجەی 2020ـی عێراق و پشكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی عێراقی كۆدەبنەوە.



ئەندامەكەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشكرد: پرۆژە یاسای بودجەی 2020ـی عێراق لە وەزارەتی داراییەوە رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران كراوە، چاوەڕوان دەكرێت لەماوەی 10رۆژی داهاتوودا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پەسەندی بكات و رەوانەی پەرلەمانی بكات.