دابەشكردنی مووچە ڕاگیرا

21/11/2019 - 11:10 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی



سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: دابەشكردنی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران راگیراو تا پارەكەی بەغداش نەگاتە هەرێم دابەشكردنی مووچە دەستپێناكاتەوە.

 

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: لەگەڵ ئەوەی ماوەی دوو هەفتەیە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئابی 2019ی فەرمانبەران دەستپێكردوە تائێستا مووچەی وەزارەتەكانی (پێشمەرگە، پەروەردە، دارایی، تەندروستی، شەهیدان، سامانە سروشتیەكان، داد، ئەنجومەنی دادوەری) دابەشكراوە.

 

هەروەها ئەو سەرچاوەیە ووتیشی: ئەمڕۆ 21ی تشرینی دووەمی 2019، مووچەی هیچ وەزارەت و دەستەیەك دابەش نەكراوەو دابەشكردنی مووچە راگیراوەو وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی ئابی ئەو وەزارەت و دەستانەی ماون چاوەڕێی گەیشتنی پارەكەی بەغدا دەكات.