كه‌شناسی باری كه‌ش و هه‌وای سبه‌ی هه‌یینی بڵاوكرده‌وه‌

21/11/2019 - 11:24 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی  هه‌رێم گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وای رۆژی هه‌ینی خسته‌ڕوو، كه‌ به‌پێی پله‌كانی گه‌رما تاڕاده‌یه‌ك به‌رزده‌بنه‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌: رۆژی هه‌ینی 22/11/2019، ئاسمانی زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت.

هه‌روه‌ها نزمترین پله‌ی گه‌رما له‌ پارێزگای هه‌ولێر 8 پله‌و به‌رزترین پله‌ی گه‌رماش 23 پله‌، له‌ سلێمانی نزمترین پله‌ 7 و به‌رزترین 18 پله‌ ده‌بێت و له‌ دهۆكیش نزمترین 7 و به‌رزترین 21 پله‌ و له‌ كه‌ركوك نزمترین 11 و به‌رزترین پله‌ 24 ده‌بێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌:خێرایی باش له‌ نێوان 5 بۆ 15 كلیومه‌تر ده‌بێت له‌ كاتژمێرێكدا و مه‌ودای بینینیش 10 كلیۆمه‌تر ده‌بێت.