ڕابیتەی ئیسلامی بۆ مانگی 11، زیاتر له‌ 66 ملیۆن دینار وەك موچە دابەشكردووە

21/11/2019 - 11:40 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

ڕابیتەی ئیسلامی كورد بە هاوكاری خێرخوازان توانی تەنها لە مانگی 11ەدا بڕی زیاتر لە 66 ملیۆن دینار بەسەر منداڵانی نازداردا دابەش بكات.

 


ڕابیتەی ئیسلامی كورد كە پڕۆفیسیۆر د.عەلی قەرەداغی سەرپەرشتي  دەكات، هاوشێوەی ساڵان و مانگەكانی ڕابردوو، توانی لە مانگی 11ی ئەمساڵدا هاوكارییەكانی بەسەر منداڵانی نازداردا دابەش بكات و تەنها لەو مانگەدا بڕی 66 ملیۆن و 572 هەزار دینار بەسەر منداڵانی نازداردا دابەش كردووە.

 


جێگەی ئاماژەبۆكردنە ڕابیتەی ئیسلامی كورد لەسەرەتای دامەزراندنیەوە تائێستا بەچەندین جۆری جیاواز خزمەتی بە هەژاران و لێقەوماوان و ئاوارەكان و منداڵانی نازدار لە هەرێمی كوردستان كردووەو لەئێستاشدا سەدان منداڵی نازدار لەلایەن ئەو ڕێكخراوەوە مانگانە موچە وەردەگرن.