قوباد تاڵه‌بانی هه‌واڵێكی خۆش ده‌دات به‌ مووچه‌خۆران

21/11/2019 - 16:31 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

لەبارەی پاشەکەوتکردنی سێ مووچەی مانگەکانی کۆتایی ئەمساڵ جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕوونکردنەوە دەدات.

قوباد تاڵەبانی  لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند ” هیچ مووچەیەک نافەوتێت، نازانم ئەم مەوزوعە چۆن و بۆ و کێ وروژاندوویەتی”.

دەشڵێت:”ئێمە پابەندین بەوەی کە مانگانە لەکاتی خۆیدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بدەین و تاکو کۆتایی ساڵیش بەردەوامدەبین”.