دابەشكردنی موچە كۆتایی دێت، موچەیەكی دیكە دابەش دەكرێت

26/11/2019 - 09:57 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بەپێی خشتەی راگەیاندراوی وەزارەتی دارایی هەرێم، ئەمڕۆ موچەی خانەنشینانی پێشمەرگە و سبەینێش موچەی خانەنشینی شارستانی دابەشدەكرێت، بەوەش كۆتایی بە دابەشكردنی موچەی مانگی هەشت دێت.

لە ئێستادا تەنها 4 ڕۆژ لەمانگی 11 ماوە و بەمەش حكومەتی هەرێم تەنها دەتوانێت موچەیەكی دیكە دابەش بكات كە بەپێی زانیاریەكان لە لە رۆژانی 5 بۆ 7 ی مانك خشتەیەكی دیكەی موچە بڵاودەكرێتەوە و دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی 9ی فەرمانبەران دەكرێت لە مانگی 12ەدا.

حكومەتی هەرێم بۆ دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران، مانگانە پێویستی بە 881 ملیار دینارە، لەو بڕە 453 ملیار دیناری حكومەتی عێراق دابینی دەكات و ئەوەی تریشی وەزارەتی سامانە سروشییەكانی هەرێمی كوردستان و لە داهاتی ناوخۆ خەرج دەكرێت.