خێزانێكی كورد ده‌رمان خوارد ده‌كرێت و ده‌سوتندرێت

05/12/2019 - 09:30 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

خێزانێکی هەڵەبجەیی دەرمانخوارد دەکرێن ودەسوتێنرێن لەلایەن چەند كەسانێكەوە لە وڵاتی ئێران.

سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردووەتەوە، (هێمن باقی) كارمه‌ندێكی ئێمه‌یه‌ به‌ پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه‌ هه‌یه‌  لەگەڵ هاوسەره‌كه‌ی به‌ ناوی (چیا) و خەسو ی بەمەبەستی چارەسەری پزیشكی ڕوویان لەوڵات ئێران كردوە، بەڵام لەگەڵ گەیشتنیان بەو وڵاتە وەرگێڕی تایبەت دەگرن، بەڵام وەرگێڕەكە گومان دەكات كە ئەو خێزانە بڕێك پارەی زۆریان پێیە، بەمەبەستی بردنی ئەو پارەیەی كە پێیان بووە دەرمان خواردیان ده‌كات و دواتریش ئاگر لە جەستەی كاك هێمن و خێزانەكەی بەر دەدەن بەوهۆیەوە كاك هێمن و خێزانی جەستەیان دەسوتێ بەڵام خەسووی سەلامەت دەبێ.

دواتریش ئەو كەسانەی كارەكەی ئەنجامداوە هێمن و خێزانی و خەسووی لە ناوچەیەكی دورەدەست فڕێ دەدەن دوای جێهێشتنی ئەو جێگایە لەلایەن تاوانبارەكانەوە خەسووی هاوار بۆ خەڵكانی ئەو ناوچەیە دەبات و كاك هێمن و خێزانی دەگەیەننە نەخۆشخانەكان ئورمیە لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان.

 هەر بەپێی زانیارییەكان، لە ئێستادا ئەو خێزانە هەڵەبجەییە لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری (ئورمیە) چارەسەر وەردەگرن.