وەزارەتی پەروەردە خشتەی تاقیكردنەوە بەراییەكان بڵاودەكاتەوە

05/12/2019 - 10:17 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بەڕێوبەرایەتی گشتی ئەزموونەكان لە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم خشتەی وادەی تاقیكردنەوەی بەرایی ئامادەییەكانی بۆ ساڵی خوێندنی 2019-2020 بڵاوكردەوە.

بەپێی خشتەكە، تاقیكردنەوە بەراییەكان لە رۆژی 8-2-2020 دەستپێدەكات و 16-2-2020كۆتایی پێدێت، تاقیكردنەوەكان بەداوی یەكدا ئەنجام دەدرێن و هەموو رۆژێك سەعات 1:00 ی پاشنیوەڕۆ دەبێت.

ئەگەر رۆژێكی تاقیكردنەوەكانیش بەر پشووی رەسمی بكەوێت، ئەوا ئەو تاقیكردنەوەیە لە رۆژی دواتردا ئەنجام دەدرێت.

ئەلبوومی وێنەکان