وەزیری دارایی: حكومەت هەشت موچەی موچەخۆران قەرزارە

05/12/2019 - 10:34 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: حكومەتی هەرێم تەنها هەشت موچەی فەرمانبەرانی هەرێم قەرزارەو 12 موچەی خانەنشینانیش قەرزارە.

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە 5-12-2019، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەڤانیدا ڕایگەیاند: حكومەتی هەرێم هەشت مووچەی فەرمانبەران و 12 مووچەی خانەنشینان قەرزارە، دانەوەی ئەو مووچانەش لە ئەستۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانە، بەڵام لەم كاتەدا توانای دانەوەی ئەو قەرزانەی نییە.

 

هەروەها ووتیشی: هەرێم ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل رادەستی كۆمپانیای سۆمۆ دەكەن و ئەگەر بەغدا پابەند بێت، كێشەی مووچە نامێنێت، بەڵام بە بڕیاری سیاسی بەشەبودجەی هەرێمی كوردستان كەمكراوەتەوە.



جێگەی ئاماژەبۆكردنە بەپێی خشتەیەك حكومەتی هەرێمی كوردستان بە موچە تەواوەتی و پاشەكەوتكراوەكانەوە حكومەتی هەرێم 23 موچە قەرزرای موچەخۆرانە.

 

 

ئەلبوومی وێنەکان