" كارمه‌ندێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ گه‌نجێكی كوشت و هه‌ڵات "

05/12/2019 - 10:52 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

رۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌سه‌ر ده‌مه‌قاڵێ‌ گه‌نجێکی ته‌مه‌ن 31 ساڵ کوژرا و بكوچه‌كه‌ی تاكو ئێستا بێسه‌روشوێنه‌.

رۆژی چوارشه‌ممه‌ 4ی کانوونی یه‌که‌می 2019 گه‌نجێك له‌ ناحیه‌ی ته‌كیه‌ی سنووری پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ فبشه‌ك كوژرا.

سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌ نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت رایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و له‌سه‌ر کێشه‌یه‌كی کۆمه‌ڵایه‌تی و پاش دروستبوونی ده‌مه‌قاڵێ‌ گەنجێک لە ناحیەی تەکیەی کاکه‌مه‌ند بە فیشەک کوژرا، ناوی پشتیوان فه‌تحوڵایه‌ و ته‌مه‌نی 31 ساڵه‌ و خێزاندارە، دانیشتووی ناحیەی تەکیەیه‌".

سه‌رچاوه‌كه‌ راشیگه‌یاند: "بکوژه‌که‌ ناسراوه‌ و كارمه‌ندی وه‌زاره‌تی ناوخۆیه‌، و دوای رووداوه‌كه‌ هه‌ڵاتوه‌ و بێسه‌روشوێنه‌".