یه‌کێتی بریاری کۆتاییدا و واده‌ی به‌ستنی کۆنگره‌ی ئاشکرا کرد

05/12/2019 - 12:28 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ باره‌ی كۆنگره‌ی حیزبه‌كه‌یان کۆبوونه‌وه و واده‌ی به‌ستنی کۆنگره‌ی حزبه‌که‌یان راگه‌یاند‌‌.

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ ٥-١٢-٢٠١٩ ئه‌نجوومه‌نی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان، کۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا و به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی وا بریاردرا: له‌‌ به‌رواری ٩ی ئه‌م مانگه‌ کۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌کان ساز بکرێن و له‌ به‌رواری ٢١ی ئه‌م مانگه‌ش کۆنگره‌ی چواره‌می حزبه‌که‌یان ئه‌نجامبده‌ن.

ئه‌مه‌ش له‌ کاتێکدا پێش دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رکردایه‌تی، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان: "به‌پێی بڕیاری پێشووتر ده‌بێت رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو كۆنگره‌ ببه‌سترێت، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی تائێستا كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان ئه‌نجام نه‌دراوه‌ ناتوانین له‌ واده‌ی خۆیدا كۆنگره‌ ببه‌ستین، بۆیه‌ ئه‌مڕۆ بڕیار ده‌ده‌ین هه‌فته‌یه‌ك بۆ 10 رۆژ كاتی ئه‌نجامدانی درێژبكه‌ینه‌وه‌".