زانیاری لەسەر خانوی زیادەڕۆكار بزانە

05/12/2019 - 12:52 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


پەرلەمانی كوردستان دوێنێ چوارشەممە پێداچوونەوەی بە یاسای تاپۆكردنی خانوو و زەوییە زێدەڕۆكان كرد و دوو ماددەی لە یاساكە گۆڕی.

 

پێشتر سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان یاسای زیادەڕۆیی ناردەوە پەرلەمان و هەشت تێبینی هەبوو لەسەر یاساكە بەشێكیان پەیوەندییان بە زیادكردن یان كەمكردنەوەی وشەیەك هەبوو، بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ جێگەی باسبوو ئەوەبوو، كێ لەو یاسایە بە سوودمەند هەژماربكرێت؟.

 

لەو بارەیەوە سەرچنار ئەحمەد بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكگرتوووی ئیسلامی كوردستان ئەندامی لیژنەی شارەوانی رایگەیاند: پەرلەمان ئەو پێشنیارەی پەسەند كرد كە تەنها ئەو خانووانەی لەسەر زەوی زیادەڕۆیی دروستكراون بەناوی خاوەنەكانیان تاپۆ دەكرێت زەوی زیادەڕۆ تاپۆ ناكرێت.