پێشبینی كه‌ش وهه‌وا .. ئه‌مشه‌و به‌فربارین ده‌گاته‌ سنوری شار

05/12/2019 - 17:41 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ده‌زگای كه‌شناسی كوردستان پێشبینی كه‌ش و هه‌وای به‌یانی بڵاو كرده‌وه‌ پێشبینی ده‌كه‌ن لەکاتەکانی نیوەی شەو بەدواوە کاریگەری شەپۆلی باران بارین و بەفر بارین دەگاتە سنوری پارێزگای دھۆک لەناوچە شاخاوییە سنوریەکاندا بەفر بارین دەبێت.

پێشبینی:

 لەکاتەکانی نیوەی شەو بەدواوە کاریگەری شەپۆلی باران بارین و بەفر بارین دەگاتە سنوری پارێزگای دھۆک لەناوچە شاخاوییە سنوریەکاندا بەفر بارین دەبێت و لەسەنتەری شار و ناوچە نزمەکان بارین بارینێکی لەسەر خۆ و مامناوەند دەبێت ، لەکاتەکانی بەرەبەیاندا کاریگەری شەپۆلەکە فراوان دەبێت بەفر بارین دەگاتە ناوچە شاخاوییەکانی سنوری پارێزگای ھەولێر و بەشێکی ناوچە شاخاوییەکانی باکور و رۆژھەڵاتی ئیدارەی راپەرین لەبەشێک لەناوچە نیمچە شاخاوییەکانیشدا ئەگەری بەفر بارین ھەیە بەرێژەیەکی مامناوەند لەزۆربەی کاتەکاندا ، لەناو سەنتەری پارێزگای ھەولێر و ناوچە نزمەکان کەش باران دەبێت بەرێژەیەکی کەم و پچر پچر لەھەندێک کاتدا .

لەسنوری تەواوی ناوچەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ھەوراوی دەبێت و ئەگەرەکانی باران بارین لاواز دەبێت تا کاتەکانی شەو .