ئاگادارییه‌ك بۆ گشت دایانگه‌ حكومی و ناحكومییه‌كان

07/12/2019 - 08:50 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، ئاگاداری گشت دایەنگە حكومی و ناحكومیەكان دەكاتەوە.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا، به‌ بریاری كوێستان محه‌مه‌د، وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردیو كه‌وتووه‌: ئاگاداری گشت دایەنگە حكومی و ناحكومیەكان دەكرێتەوە، كە دانانی تەلەفزیۆن لەناو دایەنگەكان بەهەموو شێوازێك ڕێگەپێدراو نیە.

 

هه‌ر لە ڕاگەیەنراوەكەشدا هاتووە: ئەم هەنگاوە بە مەبەستی بە ئەنجام گەیاندنی كار و ڕۆڵی دایەنگەكانە بە شێوازێكی ڕێك و پێك لە پێناو بەرژەوەندی منداڵان.


logo

Copyright © 2019 KURDIU. All Rights Reserved