نوێترین زانیاری له‌باره‌ی گەیشتنی پارەی بەغدا بۆ هەرێم

admin 07/12/2019 - 09:56 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بەڕێوەبەری لقی هەرێمی بانکی ناوەندی عێراق نوێترین زانیاری دەربارەی گەیشتنی پارەی بەغدا بۆ مووچە ئاشکرادەکات.

عابد مزوری، بەڕێوەبەری لقی هەرێمی کوردستانی بانکی ناوەندی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ دواڕۆژ رایگه‌یاندووه‌، "دەستلەکارکێشانەوەی حکومەتی عێراق کاریگەری نابێت لەسەر گەیشتنی پارەی مووچە و پارەکە لەکاتی خۆیدا دەگات".


ئاماژەی بەوەشکردوه‌، "لەگەڵ خەرجکردنی مووچەی وەزارەتەکانی عێراق لە دوای 16ی مانگەوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش رەوانە دەکرێت.


لێدوانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی بانکی ناوەندی عێراق له‌كاتێكدایه‌ بڕیاره‌، له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌ستپێبكات.