داعش هێرشی كرده‌ سه‌ر سنوری كه‌ركوك

07/12/2019 - 11:14 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

لە باشوری کەرکوک چەکدارانی داعش هێرشیانکردەسەر چەکدارانی حەشدی حەویجە و بەهۆیەوە قوربانی لێکەوتوەتەوە.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی حەویجە  رایگه‌یاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 7ی کانونی یەکەمی 2019 چەکدارانی داعش كه‌ش و هه‌وای ناوچه‌كه‌یان قۆستوه‌ته‌وه‌ و هێرشیانکردوەتەسەر چەکدارانی لیوای 56ی حەشدی حەویجە لەناوچەی دەنادیشی قەزاکە، روبەڕوبونەوە لەنێوانیان رویداوە و بەهۆیەوە دوو چەکداری حەشد کوژراون".

سەرچاوەکەی پۆلیس  ووتیشی: "هەردوو کوژراوەکە خەڵکی حەویجەن بەناوەکانی (نەبهان ساڵح جبوری و محەمەد تائی)".


logo

Copyright © 2019 KURDIU. All Rights Reserved