بڕیاری حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی پشوه‌كه‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ ڕاگه‌یه‌نرا

07/12/2019 - 14:08 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: رۆژى سێشه‌ممه‌ 10ى كانونى یه‌كه‌م به‌بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش له‌ هه‌رێمى كوردستان نابێته‌ پشوو.

به‌هۆى ساڵیادى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر شه‌ڕى داعش ماوه‌ى دوو ساڵه‌ حکومەتى عێراق، 10ى كانونى یه‌كه‌م دەکاتە پشووى فەرمى .

لای خۆیه‌وه‌ جوتیار عادل وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان له‌وباره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند: رۆژى سێشه‌ممه‌ 10ى كانونى یه‌كه‌م لە هەرێمى کوردستان نابێتە پشووى فەرمى و دەوام ئاسایى دەبێت.