نرخی مریشك زیاتر دابه‌زی گه‌یشته‌ ئه‌م نرخه‌

08/12/2019 - 10:26 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

نرخی مریشک لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و وتەبێژی کێڵگە پەلەوەریەکانی سلێمانیش ڕایگەیاند، بەهۆی بێ پلانی حکومەتەوەیە.

ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 8-12-2019 له‌ هه‌ندێ شوێنی فرۆشتنی مریشكی زیندوو له‌شاری هه‌ولێر هاته‌ هه‌رزانترین نرخ به‌جۆرێك نرخی یه‌ك كیلۆ  به‌ 1400 دیناره‌، ئه‌گه‌ر چی  له‌هه‌ندێ شوێنیتریش نرخه‌كان جیاوازه‌ و به‌تایبه‌ت ئه‌ومریشكانه‌ی كه‌ كێشیان دوو كیلۆ زیاتره‌ نرخه‌كانیان به‌رزتره‌ .

پێشتر نازم عەبدوڵا وتەبێژی کێڵگە پەلەوەریەکانی سلێمانی ڕایگەیاندبوو: هۆکاری دابەزینی نرخەکەشی بەهۆی بێپلانی حکومەتەوەیە چونکە بەرهەمێکی زۆری ناوخۆیی هەیە و هیچ گرنگی پێنادرێت و ئاوڕی لێنادرێتەوە.

ئاماژەی بەوەش کردبوو: بەرهەمی ناوخۆی مریشک لە سەدا سەد زیادەی هەیە لە پێداویستی بەڵام حکومەت ڕێگری لە هاوردەکردنی مریشکی بەستوو ناکات لەکاتێکدا ئەو مریشکە بەستوانە شیاو نین بۆ خواردن.