كه‌شناسی باری كه‌ش و هه‌وای سبه‌ی دوشه‌ممه‌ی بڵاوكرده‌وه‌

08/12/2019 - 11:40 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی  هه‌رێم گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وای سبه‌ی دوو شه‌ممه‌ی خسته‌ڕوو، كه‌ پله‌كانی گه‌رما تاڕاده‌یه‌ك داده‌به‌زن.

كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌: سبه‌ی دوو شه‌ممه‌ شه‌ممه‌ 9-12-2019ئاسمانی زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێم ئاسمان هه‌ورو باران بارین ده‌بێت.

له‌ پارێزگای هه‌ولێر ئاسمان هه‌ور ده‌بیت و له‌گه‌ل باران بارین وه‌ به‌فر له‌ناوچه‌شاخاویه‌كان، نزمترین پله‌ی گه‌رما  نزمترین 9 و به‌رزترین 11 پله‌ و خێرایی باش له‌ نێوان 10  بۆ 20 كلیومه‌تر ده‌بێت و مه‌ودای بینینیش 7 ـ 9 كلیۆمه‌تر ده‌بێت.

له‌ سلێمانی ئاسمان هه‌ور ده‌بیت و له‌گه‌ل نمه‌بارانی كه‌م له‌ناوچه‌شاخاویه‌كانی ناوچه‌كه‌، نزمترین پله‌ 8 و به‌رزترین 6 پله‌ ده‌بێت و خێرایی باش له‌ نێوان 10بۆ 20كلیومه‌تر ده‌بێت له‌ كاتژمێرێكدا و مه‌ودای بینینیش 8 ـ 9 كلیۆمه‌تر ده‌بێت.

له‌ دهۆكیش ئاسمان هه‌ورده‌بیت و بارانبارینی ته‌واو له‌گشت ناوچه‌كانی سنوره‌كه‌و به‌فربارینیش له‌ناوچه‌ شاخاویه‌كانی سنوره‌كه‌ له‌كاتی شه‌ودا،نزمترین 8 و به‌رزترین 9 پله‌ و خێرایی باش له‌ نێوان 5بۆ 15كلیومه‌تر ده‌بێت هه‌ندێ كات چالاك ده‌بێت بۆ سه‌روی 30 له‌ كاتژمێرێكدا و مه‌ودای بینینیش 7 ـ 9 كلیۆمه‌تر ده‌بێت.

له‌ كه‌ركوك ئاسمان هه‌ور ده‌بیت و له‌گه‌ل نمه‌باران له‌هه‌ندێ كاتدا، نزمترین 9 و به‌رزترین پله‌ 12ده‌بێت و خێرایی باش له‌ نێوان 10 بۆ 20 كلیومه‌تر ده‌بێت له‌ كاتژمێرێكدا و مه‌ودای بینینیش 7 ـ 9 كلیۆمه‌تر ده‌بێت.