وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

08/12/2019 - 14:29 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

وەزارەتی پێشمەرگەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنەوە لەسەر ئەو ناوانە دەدات كە وەزارەتی بەرگری عیراق بۆ خولی فڕۆكەوانی بڵاویكردوونەتەوە.

 وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردۆته‌وه‌: "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تاكه‌كان و خۆبه‌شه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و ناوانه‌ی په‌یوه‌ست به‌ خولی فڕۆكه‌وانی‌ كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تاكه‌كان و خۆبه‌خشه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ نییه ‌و ئه‌و كه‌سانه‌ ناگرێته‌وه‌ كه‌ له‌ رێگه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌ ناوی خۆیان تۆمار كردووه‌".

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌: "ئه‌وانه‌ی له‌ بنه‌كانی تاكه‌كان و خۆبه‌خشه‌كان له‌ سنووری هه‌ولێر و سلێمانی تۆماركراون دواتر له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوبراوه‌وه‌ ئاگا‌دار ده‌كرێنه‌وه‌".