به‌ بۆنه‌ى ڕۆژى سه‌ركه‌وتن سبه‌ى ده‌بێته‌ پشووى فه‌رمى

09/12/2019 - 15:06 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌رى عێراقى رایگه‌یاند ، رۆژى سێ شه‌ممه‌ (10-12-2019) ده‌بێته‌ پشووى فه‌رمى له‌ هه‌موو داموده‌زگاكانى عێراق ، ئه‌مه‌ش به‌ بۆنه‌ى یادى شكستپێهێنانى رێكخراوى داعش و ئازادكردنى شارى موسڵه‌ .

عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ى حكومه‌تى عێراقى له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كى فه‌رمى رایگه‌یاند :" به‌ بۆنه‌ى یادى رۆژى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر رێكخراوى داعش و ئازادكردنى شارى موسڵ و هه‌موو خاكى عێراق ، پیرۆزبایى له‌ هه‌موو رۆڵه‌كانى گه‌لى عێراقى ده‌كه‌ین " .

سه‌رۆكى حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ر ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ " به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ هه‌روه‌ك له‌ ساڵى رابردووش ئه‌نجامماندا ، بڕیار ده‌ده‌ین به‌ بۆنه‌ى رۆژى سه‌ركه‌وتن سبه‌ى رۆژى سێ شه‌ممه‌ پشووى فه‌رمییه‌ " .


logo

Copyright © 2019 KURDIU. All Rights Reserved