به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باری شارستانی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

09/12/2019 - 17:42 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

کارتی نیشتیمانی سلێمانی ڕایگەیاند ٨٩ هەزار کارتی نیشتیمانی هاوڵاتیان گەڕاوەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی کارتی نیشتیمانی سلێمانیدا هاتووە : "‏‎‏‎داواكارین له‌و هاوڵاتیانەی تا بەرواری ٢٠١٩/١٢/١ ھاتوون مامەڵەی کارتی نیشتمانیان کردوە لە رۆژی چوارشەممە وە بەرواری ٢٠١٩/١٢/١١ ‏‎‏‎ له‌ كات ژمێر (٢) پاش نیوه‌رو بۆ كاتژمێر(٥) ئیواره‌ ده‌توانن سه‌ردانی‌ ئه‌و فه‌رمانگەیە‌ بكه‌ن كه‌ مامه‌ڵه‌ی‌ كارتی‌ نیشتیمانیان لێ كردوه‌ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ كارتی‌ نیشتمانیەکانیان‌"

شێرکۆ ئەحمەد، بەرێوەبەری کاروباری کارتی نیشتیمانی سلێمانی رایگەیاند ئەو کارتانەی کە گەراوەتەوە ( ٨٩) ھەزار کارتی نیشتیمانی لە پاش ھەوڵ و ماندووبونێکی زۆری بەرێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی ھەرێم و بغدا بۆ ئەوەی کارتی ساڵی ٢٠١٩ دوا نەخرێت بۆ ساڵی ئایندە"