ڕۆژێكی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ كرایه‌ پشوو

10/12/2019 - 10:19 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

به‌بریاری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و بەبۆنەی ساڵیادی سەركەوتن بەسەر داعشدا،  ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ كرایه‌ پشوی فه‌رمی.

بەپێی بەیاننامەیەكی نووسینگەی رۆژنامەوانی عادل عەبدولمەھدی، سەرۆك وەزیرانی (كاربەڕێكەر) و فەرماندەی گشتی ھێزە چەكدارەكانی عێراق، ئه‌مرۆ سێشەممە 10-12-2019 لەسەرجەم پارێزگاكانی عێراق پشووی فەرمیه‌.

ماوه‌ی دوو ساڵه‌ حکومەتی عێراق، 10ی كانونی یه‌كه‌م دەکاتە پشووی فەرمی به‌هۆی ساڵیادی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر شه‌ڕی داعش.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندوه‌، رۆژی سێشه‌ممه‌ 10ی كانونی یه‌كه‌م به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش له‌ هه‌رێمی كوردستان نابێته‌ پشوو.