كه‌شناسی باری كه‌ش و هه‌وای سبه‌ی چوار شه‌ممه‌ی بڵاوكرده‌وه‌

10/12/2019 - 12:00 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی  هه‌رێم گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وای سبه‌ی چوار  شه‌ممه‌ی خسته‌ڕوو، كه‌ پله‌كانی گه‌رما تاڕاده‌یه‌ك داده‌به‌زن.

كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌: سبه‌ی چوار شه‌ممه‌ شه‌ممه‌ 11-12-2019ئاسمانی زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێم ئاسمان هه‌ورو باران بارین ده‌بێت.

له‌ پارێزگای هه‌ولێر ئاسمان هه‌ور ده‌بیت و له‌گه‌ل باران بارینو له‌كاتی ئێواره‌ ده‌بێته‌ هه‌ور، پله‌ی گه‌رما  نزمترین 8 و به‌رزترین 11 پله‌ و خێرایی باش له‌ نێوان 5  بۆ 15 كلیومه‌تر ده‌بێت و مه‌ودای بینینیش18  ـ 10 كلیۆمه‌تر ده‌بێت.

له‌ سلێمانی ئاسمان هه‌ور ده‌بیت و له‌گه‌ل نمه‌بارانی كه‌م دوی نیوه‌رۆش ده‌بیته‌ هه‌ور،پله‌كانی گه‌رماش  نزمترین پله‌ 5 و به‌رزترین 8 پله‌ ده‌بێت و خێرایی باش له‌ نێوان 5 بۆ 15 كلیومه‌تر ده‌بێت له‌ كاتژمێرێكدا و مه‌ودای بینینیش 8  ـ 10 كلیۆمه‌تر ده‌بێت.

له‌ دهۆكیش ئاسمان هه‌ور و بارانبارین  ده‌بێت له‌ناوچه‌كانی سنوره‌كه‌ و له‌دوا نیوه‌رۆش ده‌بیته‌ هه‌ور، پله‌كانی گه‌رماش نزمترین 7 و به‌رزترین 10 پله‌ و خێرایی باش له‌ نێوان 5 بۆ 15 كلیومه‌تر ده‌بێت و مه‌ودای بینینیش 9 ـ 1 كلیۆمه‌تر ده‌بێت.

له‌ كه‌ركوك ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت له‌ته‌واوی كاته‌كان، پله‌كانی گه‌رماش نزمترین 10 و به‌رزترین پله‌ 13ده‌بێت و خێرایی باش له‌ نێوان 5 بۆ 15 كلیومه‌تر ده‌بێت له‌ كاتژمێرێكدا و مه‌ودای بینینیش 9 ـ 10 كلیۆمه‌تر ده‌بێت.