بریاری سزای بەسەر چونی مۆڵەتی شوفیری راگیرا، ساڵێكی تر كاری پێدەكرێت

10/12/2019 - 14:40 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

لە دوای وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم وەرگرتنی پێبژاردن (غەرامە)ی بەسەرچوونی مۆڵەتی شۆفێری بۆهەر ساڵێك بۆ 30 هەزاردینار زیاد كرد بریارەكەنارەزایەتی لێ كەوتوە لە ئێستاشدا ئەو بریارە بۆماوەی ساڵیك دواخراوە.

لەئاگاداریەكدا هاتوچۆی هەرێم رایدەگەیەنێت"ئاگاداری سەرجەم شوفێران وهاوڵاتیان دەكەینەوە كەوا بریاری زیادكردنی بری سزای بەسەر چونی مۆڵەتی شوفیری كە لەبەریوەبەرایەتی هاتووچۆی گشتی دەرچوبو بەبریاری وەزیری ناوەخۆی حكومەتی هەریمی كوردستان كارپێكردن پێی راگیراوە تاوەكو رۆژی 2020/12/5واتا تاكو ساڵێكی تر"

ئەوەش هاتووە" داوا لەهاوڵاتیان دەكەین كەوا لەم ماوەی ساڵەدا سەردانی بەشی مۆڵەت بكەن بۆتازەكردنەوەی مۆڵەتەكانیان وەلۆد دروست نەكەن لەسەر لیژنەكانی پشكنینی چاوو بەشی مۆڵەت."