57 كرێكاری ئەفریقی كە هێنراونەتە هەولێر، بێسەروشوێنن

10/12/2019 - 15:23 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


57 كرێكاری ئەفریقی كە لە مانگی ئاداری ئەمساڵ هێنراونەتە هەولێرلەئێستادا تەنیا یەكێكیان دۆزراوەتەوە و ئەوانی دیكە چەند مانگێكە بێسەروشوێنن.

57 كرێكاری ئەفریقی كە لە مانگی ئاداری ئەمساڵ هێنراونەتە هەولێر، تەنیا یەكێكیان دۆزراوەتەوە و ئەوانی دیكە چەند مانگێكە بێسەروشوێنن. كرێكارەكان كە خەڵكی چوار وڵاتی ئەفریقین، كۆمپانیایەك ڤیزای بۆ وەرگرتوون و رادەستی عەقیدێكی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی كردوون.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە دۆسیەكە پێیوایە كرێكارەكان فرۆشراون بە خەڵكی تر لە بەغدا، ئەو كرێكارە ئافرەتەش كە رزگاری بووە، لە دادگا گوتوویەتی دەست بەسەر پاسپۆرتەكەیدا گیراوە، ئەشكەنجەدراوە و دەستدرێژیشی كراوەتە سەر.